بڵاوبوونەوەی لەرزەتا، کۆلێرا لە ئەسیوپیا ٥٩ کەس دەکوژێت

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تا مانگی شوباتی ئەمساڵ نزیکەی ٥٩ حاڵەتی مردن بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی لەرزەتا و کۆلێرا لە ناوچە جیاوازەکانی ئەسیوپیا تۆمارکراوە.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ مانگی شوبات کە ڕۆژی دووشەممە لە بولیتینی کلاستەری تەندروستی ئەسیوپیا بڵاوکراوەتەوە، وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کۆی گشتی ٩٠٩ هەزار و ١٤٦ حاڵەتی لەرزەتا و ٣٤ حاڵەتی مردنی لە هەزار و ١٧٣ قەزای سەرتاسەری وڵات تۆمارکردووە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەسیوپیا لە هەمان ماوەدا بە گشتی ٨٥٧ حاڵەتی کۆلێرا و ٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە ناوچەکانی گامبێلا و ئەمهارا تۆمارکردووە و ڕێژەی مردنی تووشبووان لەسەدا ٢.٩٢ بووە. بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە ١٦ قەزا لە دوو ناوچەی تووشبوودا چالاکە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە کە ململانێکان لە هەندێک ناوچەی ئەسیوپیا کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی تەندروستی گشتی وڵاتەکە بەردەوامە و سەدان هەزار کەس کە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلەیە لە ناوچە سەختەکاندا گیریان خواردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەر دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا و حەوشەکەی نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
بەهۆی تەقینەوەی غاز لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٧٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٣٤٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خانووی خانەوادەکانی حەمدان و شامییە ٤ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵێک بوو.